بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مووشەکی بالیستیکی قاسم بەسیر کە دوایین دەستکەوتی بەرگری ئێرانە، پەردە لەسەر لادرا.
ئەم مووشەکە لانی کەم مەودای هاویشتنی١٢٠٠ کیلۆمەتری هەیە.
وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکان، وێڕای پێشکەشکردنی ڕوونکردنەوە سەبارەت بەم مووشەک و هەڕەشە سەربازییەکانی بەرپرسانی ئەمریکا، لە ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند: "ئەگەر هێرش بکرێتە سەرمان و شەڕێک بەسەرماندا بسەپێندرێت، ئەوا بە هێز وەڵام دەدەینەوە، هێرش دەکەینە سەر بەرژەوەندی و بنکەکانیان، هەروەها هیچ ڕەچاوکردن و سنووردارکردنێک لەم ڕووەوە لەبەرچاو ناگرین".
ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ دوژمنایەتییەکمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا نییە، ئەوان برای ئێمەن، بەڵام بنکە ئەمریکییەکان ئامانجمانن.
شایانی باسە کە ئەم نوێکردنەوە ئێستا لە هەموو شارە مووشەکییەکان ئەنجامدراوە و دوایین تاقیکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی ئەم مووشەکەش لە ١٨ی خاکەلێوە ١٤٠٤ ئەنجامدراوە.
سەبارەت بە تواناکانی مووشەکی بالیستیکی قاسم بەسیر، وەزیری بەرگری ڕایگەیاند: توانای مانۆڕکردنی هەیە لەڕووی ڕێنمایی و مانۆڕەوە بۆ تێپەڕین بە چینە جیاوازەکانی بەرگریدا.
Your Comment